ڕووباری ھشکەڕوو یەکێکە لەو ڕووبارانەی کە بەناو سەنتەری شاری دھۆکدا تێدەپەڕێت، بەڵام بەھۆی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لە وەرزی ھاویندا بۆنێکی ناخۆش بڵاودەکاتەوە و خەڵکی نزیک ڕووبارەکەش بێزار دەکات.
پارێزگاری دھۆکیش دەڵێت، ئەو ڕووبارە پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر ھەیە تا بتوانن بیکەنە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و ئەوەش کاتی زۆری دەوێت.