کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی ھەنگاوی باشی بڕیوە و لە ئێستادا بە یاسا کار بۆ لابردنی ھەموو ئەو ئاستەنگیانە دەکرێت کە بوونەتە بەربەست لە بەردەم پڕۆژەکەدا.
لێپرسراوی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش دەڵێت، شەقامی سەد مەتری یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕەخساندنی ھەلی کار.