دەستەی وەبەرھێنان داوا دەکات قیست و کرێ بە دۆلار وەک پێشووتر بێت

2021-06-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەستەی وەبەرھێنان داوایەک ئاڕاستەی وەبەھێنەران و خاوەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکات، لە وەرگرتنی قیست و کرێی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بەھای دۆلار وەک پێشووتر مامەڵەی پێوە بکەن.

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانیش دەڵێت، ئەو بڕیارە بە ھیچ جۆرێک خاوەن پڕۆژەکانی ناچار نەکردووە بۆ جێبەجێکردنی، بۆیە دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن پڕۆژەکان بەو بڕیارەوە پابەند نەبن.