ئەمین بابەشێخ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرکۆنەی کوشتنی مامۆستاکان دەکات

2022-06-28   |  
ئەمین بابەشێخ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. فۆتۆ: ئەمین بابەشێخ/ فەیسبووک.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمین بابە شێخ ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی کوشتنی ھەردوو مامۆستایان دکتۆر کاوان و دکتۆر ئیدریس لە زانکۆی سەلاحەدین دەکەن.

لە پەیامێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی کوشتنی مامۆستایان دکتۆر کاوان و دکتۆر ئیدریس لە زانکۆی سەلاحەدین دەکەن.

ئەمین بابەشێخ ڕاشیگەیاند، دژی ھەموو جۆرە پەلاماردان و توندوتیژییەکن کە بەرامبەر بە شکۆی زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن ئەنجام بدرێت و بۆ ڕێگریکردن لەو دیاردە ترسناک و نەخوازراوانە داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکەن ڕێکارە یاسای و مەدەنییەکان بۆ پاراستنی مامۆستایان و زانکۆ بگرنەبەر.