بایدن و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

2022-06-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا پێش کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوانیان کە بڕیارە لەپەراوێزی لوتکەی ناتۆ لە مەدرید بەڕێوەبچێت، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پرسی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و فراوانکردنی ناتۆیان تاوتوێ کرد.

ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ مەدرید رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆبایدن ئەنجامداوە و سبەینێش دەچێتە مەدرید، چی لەدەستبێت دەیکات بۆ دەستبەرکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانیان و تێڕوانینەکانیان لە بارەی پەیماننامەی بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان دەخەنەڕوو.

جەختیشی کردەوە ھەڵوێستەکانیان لەبارەی دۆسیەی تیرۆر گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە و لە گفتوگۆکان ئەنجامیان دەوێت نەک قسەی بەتاڵ، وتیشی، ئەگەر سوید وفینلەندا دەیانەوێت ببنە ئەندامی ناتۆ  پێویستە ھەستیارییەکانی تورکیا لەبەرچاو بگرن و کاری جدی بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان.