بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە پاکی ئاوی ماڵان و اواش لە ھاوڵاتیان دەکات لەپێناو پاراستنی تەندروستییان ساڵانە چەند جارێک تانکی ئاوی ماڵەکانیان پاک بکەنەوە.
ئامانج جەلال لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەبەردەوامی خەزانەکانی ئاو پاک دەکەنەوە و پێش دابەشکردنی ئاویش پشکنینی بۆ دەکەن، داواشی لە ھاوڵاتیان کرد، ساڵانە چەند جارێک تانکی ماڵانەکانیان پاک بکەنەوە.