تەندروستی عێراق: ئاماری تووشبووانی کۆلێرا بۆ ٥٩ کەس بەرزبووەتەوە

2022-06-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ئاماری تووشبووانی نەخۆشی کۆلێرا بۆ ٥٩ کەس بەرزبووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٢ حاڵەتی تری تووشبوون بە کۆلێرا تۆمار کراوە کە لەو ژمارەیە ٨ یان لە بەغداد بوون، بەو شێوەیەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا لە عێراق گەیشووەتە ٥٩ کەس.

پێشتریش لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایکردبوو ھاوکاری دارایی بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخان بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق.