ئەمڕۆ دانوستانەکان بۆ لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران بەڕێوەدەچێت

2022-06-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ دانوستانەکان بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران بەڕێوەدەچێت، ئەمریکاش ڕەزامەندی لەسەر ئامادەبوون، لە دانوستانە نوێیەکانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران پیشانداوە.

ئاژانسی ھەواڵی ئێرنای سەر بە حکومەتی ئێران، لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر، دانوستانەکان بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران بەڕێوەدەچێت و تیمی دانوستانکاری ئێرانییش بەشداری دانوستانەکان دەکەن.

پێشتریش ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، لە زاری لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، واشنتۆن ڕەزامەندیداوە لەسەر ئامادەبوون لە گفتوگۆ نوێیەکانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.