یەدەگی زێڕی عێراق بۆ زیاتر لە ١٣٠ تۆن بەرزبووەوە

2022-06-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یەدەگی زێڕی عێراق بۆ زیاتر لە ١٣٠ تۆن بەرزبووەوە و لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیھان ١٠ پلە ھاتە پێشەوە.

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نزیکەی ٣٤ تۆن زێڕی تری کڕیوە و کۆی یەدەگی زێڕ بە ڕێژەی ٣٥٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٣٠ تۆن و ٣٩ کیلۆگرام.

ئەو زیادکردنەش لە چوارچێوەی ستراتیژی بانکی ناوەندییە بۆ ھێشتنەوەی سەقامگیری دارایی لە بەرزترین ئاست و توانای بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییە ئابورییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
عێراق بە کڕینی ئەو بڕە زێڕە لە ڕیزبەندی جیھانی ١٠ پلە ھاتووەتە پێشەوە و لەسەر ئاستی جیھان پلەی ٣٠ و لە نێو وڵاتانی عەرەبیش پلەی چوارەمی ھەیە.