بڕیارە سبەینێ چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شەنگال ھەڵبدرێنەوە.

2022-06-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بە دواداچوون بۆ گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال بەردەوامە، رۆژی سێشەممە دەزگای کاروباری شەھیدانی عێراق لە شەنگال چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزدییەکان ھەڵدەداتەوە، چاوەڕوان دەکرێن نزیکەی ٤٠ روفاتیان تێدابێت، کە لەکاتی شەڕی تیرۆریستانی داعش لە شەنگال کۆمەڵکوژکراون.

ھەر بەپێی زانیارییەکان بڕیارە دووای ھەڵدانەوەی گۆڕەکان روفاتەکان رەوانەی پزیشکی دادی بەغداد بکرێن بۆ ناسینەوە و دیاریکردنی ناسنامەی روفاتەکان.

دوای رزگارکردنی شەنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ٣٤ گۆڕی بە کۆمەڵ ھەڵدراونەتەوە، تائێستاش نزیکەی ٩٠ گۆڕی تری بە کۆمەڵ ماوە و ھەڵنەدراونەتەوە.