وەرزش

تۆتنهام یاریگاكەی دەكاتە ناوەندێك بۆ بەخشینی ڤاكسینی كۆرۆنا


 

جارێكیتر یانەی تۆتنهام هۆتسبێر خۆی بۆ خزمەتكردنی تووشبووانی كۆرۆنا تەرخان دەكات و دوای ئەوەی لە سەرەتاكانی سەرهەڵدانی ئەو ڤایرۆسە ئەو یانەیە یاریگاكەی كردە ناوەندێك بۆ تووشبووانی ئەو پەتاییە ، لەم كاتەی ئێستاشدا هەوڵێكی تری دەخاتە گەڕ ئەویش تەرخانكردنی یاریگاكەیەتی وەك ناوەندێك بۆ بەخشینی ڤاكسینی كۆرۆنا.

یانەكەی باكوری شاری لەندەن لەنێو یاریگاكەی كە ناوی تۆتنهامە شوێنێك دابین دەكات بۆ تاقیكردنەوەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەخشینی ئەو ڤاكسینەی كە دۆزراوەتەوە .

لەسەرو بەندی ئەو كارەشدا و بەسەربردنی دۆخێكی خراپ لە بەریتانیا بەهۆی هەڵكشانی تووشبووانی كۆرۆنا ، پریمەرلیگیش بەرزترین ژمارەی تووشبووان ڕادەگەیەنێت كە ژمارەیان ٤٠ كەسە لە یاریزانان و كارمەندانی هونەری لە خولەكەدا.

بەڵام حكومەتی بەریتانیا جەختی لەوە كردووەتەوە،  ئەو یاریزانانەی تۆپی پێ لە وڵاتەكەی لە كۆمەڵەی یەكەم نابن بۆ ئەوەی ڤاكسینەكەیان پێ بدرێت ، بەڵكو ڤاكسینەكە بەشەر ئەو كەسانەدا دابەش دەكرێت كە زۆرترین مەترسیان لەسەرە و تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و ژیانیان لە مەترسیدایە .



هەفتە پێشتر - Jan 7 2021 2:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123