ڕاپۆرتە هەواڵییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد یاریزانێكی یانەی لیڤەرپوڵ خەون بەوەوە دەبینێت كە لە هاوینی داهاتوو ڕوو لە یانەی بارسێلۆنا بكات .
جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆمی تەمەن ٣٠ ساڵ هێشتا ناوی لەنێو لیستی خواست و داواكارییەكانی یانەی بارسێلۆنایە كە بەهۆی گرفتە داراییەكانەوە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە دواكەوتووە.
ڤایناڵدۆم كە تا كۆتایی ئەم وەرزە وابەستەیە بە گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕێدز و ئێستا مافی ئەوەی كە گرێبەستی پێشوەختە لەگەڵ هەر یانەیەك بیەیوێت ئیمزا بكات .
بە پێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ " ئەگەرچی دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لە هاوینی ڕابردوو شكستی هێنا ڕوو لە بارسێلۆنا بكات و پێشبینی ئەوە دەكرا كە بۆندەكەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ نوێ بكاتەوە.
بەڵام ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خسووەتە ڕوو كە ئێستا ئەو یاریزانەی هێڵی ناوەندی لیڤەرپوڵ ڕەتیدەكاتەوە كە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە ، ئەمەش بەو هیوایەی كە لە هاوینی داهاتوو بڕیارێكی ئازادانە بدات و ڕوو لە یانەی بارسێلۆنا بكات.
لەلایەكی تریشەوە هەرچەندە یۆرگن كلوپ بە بەردەوامی دەیەوێت پارێزگاری لەو یاریزانەی بكات و لە ئانفێڵد بیهێلێتەوە ، بەڵام یاریزانە هۆڵندییەكە بۆچونێكی تری هەیە .
هەربۆیە چاوەڕوان دەكرێت كە لەهەفتەی كۆتایی ئەم مانگەدا چارەنوسی ڤایناڵدۆم لەگەڵ بارسێلۆنا یەكلاببێتەوە بەدیاریكراویش لەگەڵ هاتنی سەرۆكی نوێ بۆ یانەكەتەلۆنییەكە ، كە ئەوكات هاتنی ڤایناڵدۆم دەخرێتە ئەم مێركاتۆی زستانەیە ، یاخود بۆ هاوینی داهاتوو دوادەكەوێت .