وەرزش

ئۆزێل نزیكە لەوەی پەیوەندی بە خولی توركییەوە بكات


 

سەرچاوەكانی هەوڵ لە توركیان بڵاویان كردەوە یانەی فەنارباهچەی توركی لەگەڵ یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی گەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر گواستنەوەی مەسعود ئۆزێل بۆ ڕیزی یانە توركیەكە ئەمەش بەشێوەی گواستنەوەی هەمیشەیی .

هەربەپێی ئەو زانیارییانە گواستنەوەكەی ئۆزێل بۆ فەنارباهچە بۆ ماوەی ٣ ساڵ و نیو دەبێت ، بەڵام لە ئەگەری ڕاست و دروستی ئەو هەواڵەدا ئەوا كاریگەری باش بۆسەر هاندەرانی یانە ئینگلیزیەكە دروست دەكات ، بەوپێیەی ئەو یاریزانە كە لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ ەوە هیچ یارییەكی بۆ ئەو یانەیە ئەنجام نەداوە و ناویشی لە لیسیتی تیپەكە بۆ پریمەرلیگ و هەروەها یۆرۆپا لیگیش تۆمار نەكراوە ، ئەمەش بەهۆی ئەو هەڵسوكەوت و گرفتانەی كە لەگەڵ یانەكە هەیبووە .

ئۆزێل لەدوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە ڕووی لە یانەی ئاڕسناڵ كرد ، بەشداری لە ١٨٤ یاریدا كردووە  و توانیویەتی ٣٣ گۆڵ تۆمار بكات و ٤ نازناویش لەگەڵ گەنەرز بەدەست بهێنێت كە هەرچوار نازناوەكەی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بووە .



3 مانگ پێشتر - Jan 7 2021 2:48PM
Print Friendly and PDF
زیاتر