لە دھۆک ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی بە بڕی زیاتر لە ٤٨ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن.

2022-06-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە نیوەی ئەو پرۆژانەی ساڵی رابردوو راگەیەندران جێبەجێکراون، لەئێستاشدا بڕێکی تر پارە بۆ بەڵێندەرانی دھۆک تەرخان کراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی تەواو نەکراون، وتیشی ئەمساڵ ١٤٥ پڕۆژە بەبەھای ٤٨ ملیار و ١١٢ ملیۆن و ٣٥٠ ھەزار دینار لە دھۆک جێبەجێ دەکرێن .