لازیۆ سەركەوتنی لە بەرامبەر فیۆرنتینای تۆمار كرد
خولی ئیتاڵیا كە لە شانۆی ئۆڵمپیكۆ لە ڕۆمای پایتەخت بەڕێوەچوو، یانەی لازیۆ دەرگای یاریگاكەی بەروی یانەی فیۆرنتینادا كردەوە.
یاریزانەكانی پایتەخت پێویستیان بە ٦ دەقیقە هەبوو بۆ تۆماری گۆڵی یەكەم كە لەڕێی فلیپی كایسیدۆوە پێشكەوتن ئەو ئەنجامە تا ساتەكانی ناوەڕاستی گێمی دووەمیش هیچ گۆرانكاری بەسەردا نەهات .
لەكاتێكدا یاریزانانی فیۆرنتینا هەوڵی یەكسان كردنەوەیان دەدا ، بەڵام لە دەقیقەی ٧٥ شیرۆ ئیمۆبیلی گۆڵی دووەمیشی بە لازیۆ بەخشی و یانەكەی زیاتر لە بردنەوە نزیك كردەوە .
ئەكەرچی لە دەقیقەی ٨٨ یانەی فیۆرنتینا لەڕێی پەناڵتییەكەوە گۆڵێكیان كرد و جیاوازیەكەیان كەم كردەوە، بەڵام یارییەكە بەسودی یانەی لازیۆ كۆتایی هات و ٣ خاڵی تری خستە سەر كۆی خاڵەكانی .
|