سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، نرخی بەنزین و ھیچ سوتەمەنییەکی تر گران ناکەن.
ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ھیچ پلانێکیان دانەڕشتووە بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران بکەن و کارێک ناکەن کە ھەڵاوسان لە ئێران زیاتر بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ھەڵاوسانەی ڕوبەڕوی ئێران بووەتەوە کاتییە و نامێنێت.
ئەو وتانەی رەئیسی لەکاتێکدایە، ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ڕووبەڕووی ژمارەیەک خۆپیشاندان بووەوە و ھاوڵاتیان داوایانکرد حکومەتی ئەو وڵاتە بەزووترین کات نرخەکەی دابەزێنێت.