لە مەڕاسیمێکدا کتێبی (مقالات رؤی في النور)ی مامۆستای کۆچکردوو "عەباس بەدری" بڵاوکرایەوە کە لە لایەن "بەرزان عەباس بەدری" کۆکراوەتەوە و مەکتبەی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش ئەرکی چاپکردنی گرتووەتە ئەستۆ.
ئەو کتێبە کۆکراوەی نوسینەکانی "عەباس بەدرییە" لەبارەی بابەتە ڕۆشنبیری و فکرییەکانەوە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ١٩٧٠ "عەباس بەدری" کۆیکردبوونەوە.
مامۆستا عەباس بەدری ڕۆژنامەنوسێکی بە ئەزموون و قەڵەمێکی بە ھەڵوێست بووە، لە ساڵی ١٩٤٣ لە دایکبووە و لە ١٤ کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ کۆچی دوایی کردووە.