چوار پەرلەمانتار جیابوونەوەی خۆیان لە ھاوپەیمانی سوننەکان ڕاگەیاند

2022-06-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جیابوونەوە لە ڕیزی ھاوپەیمانی سەروەری سوننەکان ڕوویدا و چوار پەرلەمانتار وازھێنانی خۆیان لە ھاوپەیمانییەکە ڕاگەیاند، ئاژانسەکانی ھەواڵ ئاشکرایانکرد، ھەر یەک لە "ئەبو مازن" ئەمینداری گشتی پارتی جەماوەری نیشتمانی و سێ پەرلەمانتاری دیکەی ئەو پارتە وازھێنانی خۆیان لە ھاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆکایەتی "خەمیس خەنجەر" ڕاگەیاندووە.

بە پێی وتەی سەرچاوەکان، ئەو چوار پەرلەمانتارەی جیابوونەتەوە چوونەتە ڕیزی "ھاوپەیمانی عەزم" بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەڕائی کە لەناو ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگیدایە.

لە بارەی ھۆکاری جیابوونەوەیان، ئەبو مازن باسی لەوەکردووە، بڕیارەکەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەی کشانەوەیان لە پڕۆسەی سیاسیی کاریگەری لەسەر نەخشەی ھاوپەیمانیەتییەکان ھەبووە.