ڕێکخراوی فاو ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی ڕێژەی بە بیابانبوون و دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بووەتە ھۆی لەناوبردنی ھەزاران دارخورما لە بەسڕە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەزینی ئاستی ئاوی قورنە لە ناحیەی فاوی سەر بە پارێزگای بەسڕە، ٦٠ ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و ٣٠ ھەزار درەختی لەناوبردووە و بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی بەرھەمی خورما لە عێراقدا.
بە پێی داتایەکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش، پێشتر عێراق یەکەم ھەناردەکاری خورما بووە لە جیھاندا، بەڵام ئێستا لە ڕیزبەندی حەوتەمی ھەناردەکاری جیھانە.