تەندروستی جیھانی نوێترین ئاماری توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون بڵاودەکاتەوە

2022-06-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، زیاتر لە سێ ھەزار و ٢٠٠ حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون و یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیھانی لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند، پێویستە بە دواداچوونی زیاتر بۆ حاڵەتەکانی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون بکرێت، تا ئێستاش لە جیھاندا زیاتر لە سێ ھەزار و ٢٠٠ حاڵەتی توشبوون و یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان ھەبووە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختیش کرایەوە لە گرتنەبەری رێکاری زیاتر بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان. 

ئاوڵەی مەیمون لە مانگی ئایاری رابردووەوە بڵاوبۆتەوە و تا ئێستاش ٤٨ وڵات حاڵەتی توشبوونیان راگەیاندووە.