یەکەم حاڵەتی کۆلێرا لە کەرکوک و بەغداد تۆمارکرا

2022-06-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە کەرکوک و بەغداد کۆلێرا بڵاوبووەوە و لە ھەموو عێراقیش ١٥ حاڵەتی پەتاکە لە پشکنینی تاقیگەیی پشتڕاستکراونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرایان پشتڕاستکردووەتەوە، کە یەکێکیان لە بەغداد و حاڵەتەکەی تریش لە کەرکوک تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاند، کۆی گشتی ١٥ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە ھەموو عێراق، لە رێگەی پشکنینی تاقیگەییەوە پشتڕاستکراونەتەوە.

ھاوکات د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە ھەموو عێراق، بۆ ٢٠٧ حاڵەت بەرزبوونەتەوە، کە نیوەی ئەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و ٣٥ تووشبوویش گیانیان لە دەستداوە.