لە ھەرێمی کوردستان ئامارەکانی جیابوونەوەی ھاوسەران بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بەوتەی دادوەرێکی باری کەسێتی تەنھا لە ساڵی رابردوودا ١١ ھەزار و ٦٩٩ حاڵەتی ھەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان لە دادگاکان تۆمارکراوە و بەراورد بە ١٠ ساڵی رابردوو ئامارەکانی جیابوونەوە بەرێژەی ٦٧ زیادی کردووە.
توێژەرانیش دەڵێن، ئامارەکانی جیابوونەوەی ھاوسەران جێگەی ھەڵوێستە لەسەرکردنە و پێویستە ھەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ ڕێگری لە ھەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان ڕابگەیەنرێت.