یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە کاندیدبوونی ئۆکراین بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ کۆدەبێتەوە

2022-06-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە پێدانی سیفەتی کاندید بە ئۆکراین بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتییەکە، کۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ لە برۆکسل کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە پێدانی سیفەتی کاندید بە ئۆکراین دەستپێبکات و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لێپرسراوانی ئەوروپا دەڵێن پێدانی ئەو سیفەتە بە ئۆکراین پێویستی بە ڕەزامەندی ٢٧ وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا ھەیە، ئەگەرچی ھەنگاوێکی ڕەمزیشە بەڵام کاریگەری دەبێت بۆ پشتیوانی کردنی ئۆکراین لەم کاتەدا کە بە ڕەوشێکی سەختدا تێدەپەڕێت.

"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراینیش ڕایگەیاند، گومانیان نییە لەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیارێکی باش دەدات لە بەرژەوەندی وڵاتەکەی.