لە بۆرسەی عێراق بە بەھای ٧ ملیار دینار مامەڵە بە پشکەکانەوە کراوە

2022-06-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا لە کۆی ١٠٣ کۆمپانیا لە بازاڕ و بۆرسەکانی عێراق، ٥٠ کۆمپانیا پشکەکانیان مامەڵەی پێوەکراوە، ١٤ کۆمپانیاش مامەڵە بە پشکەکانیان لە بازاڕی بۆرسەدا وەستاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بۆرسەی عێراق، لە ماوەی ٧ ڕۆژدا (٦.٧) ملیار پشک بە بەھای دارایی ٧ ملیار دینار لە چوارچێوەی ١٥٠ گرێبەست مامەڵەی پێوەکراوە، کە زۆربەی مامەڵەکان لەلایەن وەبەرھێنەرانی بیانی ئەنجامدراون.

بۆرسەی عێراق بە بەشداری ١٠٣ کۆمپانیا ھەفتانە پێنج دانیشتنی بازرگانی ڕێکدەخات کە نوێنەرایەتی کەرتەکانی (بانکی و پەیوەندییەکان و پیشەسازی و کشتوکاڵ و بیمە، گەشتوگوزار و ھۆتێلەکان، وەبەرھێنانی دارایی) بەشداری تێدا دەکەن.