ئابوری

بەهۆی كۆرۆناوە هەفتانە ئیسڕائیل ملیارێك دۆلار زیانی بەردەكەوێت


بانكی ناوەندی ئیسڕائیل ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕێكارە توندەكانی كۆرۆناوە هەفتانە نزیكەی ملیارێك دۆلار زیان بە كەرتی ئابووری وڵاتەكەیان دەگات.

بانكی ناوەندی ئیسڕائیل لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا بەهۆی ئەو ڕێكارانەی حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا گرتوویەتیەبەر، هەفتانە نزیكەی ملیارێك دۆلار زیانیان بەركەوتووە، بەو هۆیەشەوە بەشێكی زۆری سێكتەرەكانی ئابووری لەو وڵاتە لاواز كردووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا لە ئیسڕائیل، ئابووری ئەو وڵاتە بە ڕێژەی ٣.٧٪  دابەزینی تۆماركردووە، ئەوەش زیانێكی زۆری بەر كەرتەكانی ئابووری و پیشەسازی ئەو وڵاتە گەیاندووە.

مانگ پێشتر - Jan 6 2021 9:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123