وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و ڕۆمانیا ڕایانگەیاند، پێویستە ئۆکراین بە خێرای بکرێتە کاندید و پشتیگیر ھەوڵی بە ئەندامبوونی ئۆکراین لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن.
ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لە کیێڤ ڕایگەیاند، ئۆکراین بەشێکە لە خێزانی ئەوروپا.
ھەروەھا ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ٢٧ دەوڵەتی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری بە ئەندامبوونی ئۆکراین لە یەکێتی ئەوروپادا دەکەن.
سەردانی کردنی زۆرینەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئۆکراین لە کاتی جەنگدا، ئەوە دووپات دەکاتەوە کە بە دیدی ئەوروپییەکان ئۆکراین ئەوروپیە نەک رۆژهەڵاتی، وەک ئەوەی ڕووسیا بڕوای پێیەتی.