ڕووسیا چەک و کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا و ئەوروپا لە ئۆکراین دەکاتە ئامانج

2022-06-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا "کرملین" ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنەکەیان لە ئۆکراین پاراستنی لۆھانسک و دۆنێتسکە.

"دیمتری پێسکۆڤ" وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، پاراستنی ھەردوو کۆماری لۆھانسک و دۆنێتسک لە دۆنباس ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنەکەیانە لە ئۆکراین و ھەوڵی تەواو دەدەن تاوەکو ئەو دوو ناوچەیە لە کۆنترۆڵی ئۆکراین بھێننە دەرەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش ڕایگەیاندووە، لە ڕێی مووشەکەوە بڕێکی زۆر لە چەک و کەلوپەلی سەربازییان لە ناوچەی "دۆنباس" لەناوبردووە، کە چەک و کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپای تێدا بووە، کە بۆ ئۆکرانیان ناردووە.

لای خۆشیەوە ھەواڵگری بەریتانیا ئاماژەی بەوە داوە، بۆ یەکەمین جار لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا، ھێزەکانی ڕووسیا لە "خارکیڤ" پێشڕەوی دەکەن.