بەھای بیتکۆین بە رێژەی ١٤٪ دابەزی

2022-06-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بیتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو بەھاکەی لەدەستدا و لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردودا بە رێژەی ١٤% بەھاکەی دابەزی، بەھۆشیەوە ٦٠ ملیار دۆلار زیان بەبەھای بازاڕی ئەو دراوە گریمانەییە کەوتوە.

بەھای یەک بتکۆین دابەزی بۆ ٢٣,٨٢٠ دۆلار، ئەمە لەکاتێکدایە بەھای ئەو دراوە لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو بەرزترین ئاستی تۆمارکردو گەیشتبوە ٦٨,٠٠٠ دۆلار.

زیاتر لە ١٢ھەزار جۆر دراوی گریمانەیی بونی ھەیە و بەھۆی ئەو دابەزینەی لەبەھاکانیان ڕویداوە بە دەیان دراوی گریمانەیی مایەپوچبون و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەکۆی گشتی ١٠% بەھای بازاڕی دراوە گریمانەییەکان دابەزیوە.

دابەزینی بەھای ئەم دراوانە دوای زیادبوونی ھەڵئاوسان لە بازاڕەکانی جیھان و رێکارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا دێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ھەڵئاوسانە.