نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی

2022-06-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە ھۆی زیادبونی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دابەزی، بەشێوەیەک نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی لە سەدا ١ پۆینت ٧ دابەزیوە و ھەر بەرمیلێک بە ١١٩ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نەوتی تەکساس بە رێژەی لە سەدا ١ پۆینت ٨ دابەزیوە و ھەر بەرمیلێک بە بڕی ١١٨ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

رۆژی یەکشەممە لێپرسراوانی چین ھۆشدارییان دا لە بڵاوبونەوی خێرای کۆرۆنا لە بەیجینی پایتەختی ئەو وڵاتە، بە وتەی چاودێرانیش زیادبونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین، مەترسی کەمبونەوەی خواستی ئەو وڵاتە لەسەر سوتەمەنی دروست دەکات و بووەتە  ھۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت.