دانە غاز: بەرھەمھێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر زیاد دەکات

2022-06-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمپانیای دانە غاز دەڵێت، بەھۆی فراوانکردنی کێڵگەکان لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٣دا رێژەی بەرھەمھێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ زیاد دەکات.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، کۆمپانیاکە رۆژانە ھەزار تۆن غازی شلکراو "ئێڵ پی جی" و ١٥ ھەزار بەرمیل غازی خەستکراو "بی پی دی" بەرھەمدەھێنێت، لە ساڵی ٢٠٢٣ش فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر تەواو دەبێت و لە ئەنجامدا بەرھەمھێنانی کێڵگەکە بە رێژەی ٢٥% زیاد دەکات.

وتیشی، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیھاندا کاریگەری باشی لەسەر بەرھەمھێنان و کارکردنی کۆمپانیاکە دەبێت.