ڕێژەی چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لەکەرکوک زیادیکردوە و ٩٠٪ی تێپەڕاندوو
بە پێی ئامارێکی تەندروستی لەکەرکوک ژمارەی تووشبووان بەکۆرۆنا لەساڵی نوێدا ٥٦٧ حاڵەت بووەو ١١٤٧ توشبوو لەکەرکوک چاکبونەتەوە. وە حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدانیش کەمبوونەتەوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی کەرکوک بڵاویکردووەتەوە ، لەسەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆناوە تائێستا ٣٢ھەزار و ١٩١ کەس لەکەرکوک توشی کۆرۆنا ھاتون و لەو ژمارەیەش ٢٨ھەزار و ٩٧٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە. تائێستا لەکەرکوک بەھۆی کۆرۆناوە ٨١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
|