ژمارەی توشبووان بە ئاوڵەی مەیمون لە ئیسپانیا گەیشتە ٢٢٥ حاڵەت

2022-06-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ئیسپانیا ٦٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمارکراو کۆی گشتی توشبووان گەیشتە ٢٢٥ کەس.

نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە کیشوەری ئەوروپا لە تەشەنەکردندایەو  وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا رایانگەیاند، ٦٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمونیان تۆمارکردووە و کۆی گشتی توشبووان گەیشتۆتە ٢٢٥ حاڵەت، تەندروستی ئیسپانیا ھۆشداریشیدا لە بەرزبوونەوەی زیاتری توشبووان. 

ئاوڵەی مەیمون بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٧٠ لە کۆنگۆی دیموکرات سەریھەڵدا، لە ھەردوو کیشوەری ئەفریقا و ئەوروپا لە تەشەنەکردنی بەردەوامدایە، بەڵام تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە لە ئەوروپا تۆمارنەکراوە.