بەریتانیا موشەکھاوێژی دوورمەودا دەداتە ئۆکراین

2022-06-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، جۆرێک موشەک ھاوێژ دەداتە ئۆکراین کە توانای ھەیە موشەک تا دوری ٨٠ کیلۆمەتر ئاراستە بکات

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، سستمی موشەکی ئێم ٢٧٠ ملڕس ، رۆلێکی بەرچاوی دەبێت لە بە ھێزکردنی توانای ھێزە سەربازییەکانی ئۆکراین و روبەروبونەوەی سوپای روسیا  ، ھەر بۆیە بەریتانیا بریاری داوە ئەو سیستمە موشەکییە بداتە ئۆکراین .

ئەم بریارە بە ھەماھەنگی و رێکخستنە لەگەڵ ئەمریکا،  کە ئەویش لای خۆیەوە ناردنی کاروانێکی تری ھاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین راگەیاندووە و ھاوکارییەکان موشەکی ھیمارس لە خۆ دەگرێت .

ئەوە لەکاتێکدایە، ڤلادیمیر پوتن ھۆشداری توندی داوەتە وڵاتانی خۆرئاوا لە پێدانی موشەکی دور مەودا بە ئۆکراین و رایگەیاندوە ، ئەگەر وڵاتانی خۆرئاوا ئەو ھەنگاوە بنێن ، ئەوا مۆسکۆ ناوچەی نوێ لە ئۆکراین دەکاتە ئامانج .