نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ ١١٩ دۆلار دابەزی

2022-06-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکی تر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەی جیھان گۆڕانکاری بەسەرداھات، شەوی ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە زیاتر لە ١٢١ دۆلار، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی دابەزی بۆ ١١٩ دۆلار و ٧ سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ١١٨ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروی ١٢١ دۆلار لە کاتێکدا بووە لەسەرەتای مانگی ئازاری ڕابردووەوە نرخەکەی بەو شێوەیە بەرزبوونەوەی تۆمار نەکردبوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین و گەمارۆکان بۆ سەر نەوتی ڕوسیا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەی جیھانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت بەھۆی بەردەوامی جەنگی ئۆکراینەوە نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بچێت.