تەندروستی جیهانی لە بارەی جۆری نوێی كۆرۆنا ڕوونكردنەوە دەدات
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی بازدانی بۆماوەیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خێرا گواستنەوەی ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، گۆڕینی ڤایرۆسەكان شتێكی ئاساییەوە هەموو ڤایرۆسێك ئەو جۆرە خەسڵەتەی هەیە، ڤایرۆسی كۆرۆناش بە هەمان شێوە لەگەڵ تێپەربوونی كات گۆڕانی بۆماوەیی تێدا ڕوویداوە و چەند خەسڵەتێكی خۆی گۆڕیوە بەڵام ئەوەش مانای ئەوە نیە بەو گۆڕینە ئەو ڤایرۆسە بەرەو خراپیتر بڕوات، زۆربەی جار جۆرە نوێكەی ڤایرۆسەكە زیاتر لەگەڵ كەش و هەوای جیهاندا خۆی دەگونجێنێت.
تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشكردووە، لێكۆڵینەوە لە ڤایرۆسە نوێكەی كۆرۆنا بەردەوامە بەڵام ئەوەی تا ئێستا دەركەوتووە ئەوەیە کە ڤایرۆسەکە تەنها خێرایی بڵاوبوونەوەی گۆراوە و تاكە ڕێگریش لێی هەر هەمان ڕێكارەكانی پێشووە و دەتوانرێت هەر لەو ڕێگەیەوە كۆنترۆڵ بكرێت.
|