بۆسکێس لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا دورخرایەوە

2021-06-07   |  
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەشێوەیەکی رەسمی رایگەیاند کە سێرجیۆ بۆسکێسی کاپتی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە .

ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەنجامی پشکنینی سەرجەم یاریزانەکانیان نێگەتیڤ بووە جگە لە ئەنجامەکەی بۆسکێس و لە ئێستادا ئەو یاریزانە کەرەنتین کراوە .
تووشبوونی ئەو یاریزانە کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانی لا رۆخا دروست دەکات بۆ یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ و بەھۆی رێکارەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە دەبێت سەرجەم یاریزانان و ستافی ھەڵبژاردەکە کەرەنتین بکرێن تا پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت .
بەمەش ئیسپانیا لە یارییە دۆستانەکەیدا بەرامبەر لیتوانیا کە بڕیاربوو شەوی سێشەممە ئەنجام بدرێت بە پێکھاتەی خوار تەمەن ٢١ ساڵەوە ئەنجام دەدات .