ئابوری

ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ڕێكنەكەوت


وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت نەگەیشتنە ڕێككەوتن و درێژە بە كۆبوونەوەكانیان دەدەن.

وەزیرانی وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵەس لە كۆبوونەوەیەكدا شكستیان هێنا لە ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا لە مانگی شوباتی داهاتوو. ئەو كۆبوونەوەیە ٦ سەعاتی خایاند و لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەچوو.

ڕووسیا پشتیوانی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنان دەكات، بەڵام سعودیە هۆشداری لەو بارەیەوە دەدات، بڕیاریشە ئەمڕۆ جارێكی تر ئۆپیك پڵەس لە بارەی قەبارەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەكاندا، كۆببێتەوە.

بە كاریگەری ئەو كۆبوونەوەیەش، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بۆ ٥٠ دۆلار دابەزی، لە كاتێكدا دوێنێ نرخی هەر بەمیلێك نەوتی برێنت بۆ سەروو ٥٣ دۆلار بەرزبووەوە.

2 مانگ پێشتر - Jan 5 2021 9:55AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123