ئەمریکا سیستمی موشەکیی دوور مەودا ڕەوانەی ئۆکراین دەکات

2022-05-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا بە نیازە سیستمێکی موشەکیی دوور مەودا ڕەوانەی ئۆکراین بکات.

کەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری چەند لێپرسراوێکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆو بایدن تاوتوێی ناردنی چەند جۆرێک لە سیستمی موشەکیی پێشکەوتوو بۆ ئۆکراین دەکات، لەوانەش سیستمی موشەکیی "ھیمارس" (HIMARS) کە دەتوانێت لە یەک کاتدا چەند موشەکێک بە دووری ٣٠٠ کیلۆمەتر ئاڕاستەی ئامانجەکان بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سیستمە لە لیستی ئەو چەکانەدایە کە ئۆکراین داوایکردوون، پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئۆکراین ڕایگەیاندبوو، شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەی زیادیانکردووە و بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکانی ڕووسیا، ئۆکراین پێویستی بە چەکی قورس و پێشکەوتووە.