لە بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو منداڵ شەھید بوون

2022-05-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سوپای تورکیا بە فرۆکە بۆردومانی گوندێکی کرد لە ناحەیی بامەڕنێ لە پارێزگای دھۆک، لەئاکامدا دوو منداڵ شەھید بوون کە بۆ سەیرانکردن لەگەڵ خێزانەکەیان سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردبوو.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ سوپای تورکیا بە فرۆکە بۆردومانی سەیرانی گوندی زیوەسەری نێروەیی لە ناحیەی بامەڕنێ کردووەو لە ئاکامدا دوو منداڵی تەمەن ١٠ ساڵ و ١٣ ساڵ شەھیدبوون.

بە پێی گرتە ڤیدیۆییەکانیش بۆردومانەکە ترس و دڵە راوکێییەکی زۆری دروستکردووە.

لەدوای بۆردوومانەکە خەڵکی گوندی زێوەسەر وەک ناڕەزایەتییەک دژی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا، رێگەی نێوان دهۆک-ئامێدیان داخست و پاش چەند سەعاتێک رێگەکەیان کردەوە.