زیاتر لە ٢٤ ملیار دۆلاری بانکی ناوەندی ڕووسیا بلۆک دەکرێت

2022-05-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا زیاتر لە ٢٤ ملیار دۆلاری بانکی ناوەندی ڕووسیا بلۆک دەکەن.

"دیدیێ ڕیندرز " کۆمسیاری دادی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، لە کۆی پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا لە جیھان، تەنھا ڕێژەی لە ١٠٪ی لەلایەن وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بلۆککراوە کە بڕەکەی ٢٤ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە، جگە لەوەش وڵاتانی یەکێتیەکە بڕی ١٠ ملیار دۆلاری تر لە سامانی ڕووسیایان بلۆککردووە لە نێویاندا کەشتی و ڤێلای سەرماریەدار و بازرگان و ئەو لێپرسراوانە ھەیە کە پەیوەندییان بە کرملینەوە ھەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ڕووسیا ئاشکرایکردووە، تا ئێستا بەھۆی سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە، نزیکەی ٣٠٠ ملیار دۆلاری بانکی ناوەندی ڕووسیا لە جیھاندا بلۆککراوە و مۆسکۆ بە نیازە ڕێکاری یاسایی بۆ ئەو مەبەستە بگرێتەبەر.