ئەبو حەسەن قورەیشی سەرکردەی نوێی داعش لە تورکیا دەستگیرکرا

2022-05-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەبو حەسەن قورەیشی سەرکردەی نوێی داعش لە تورکیا دەستگیرکرا.

ئاژانسی ھەواڵی بلومبێرگی ئەمریکی ئاشکرایکرد ، ئەبو حەسەن قورەیشی سەرکردەی نوێی داعش لە شاری ئیستانبوڵ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراوە.

"پێگەی ئۆدا تیڤی فۆری تورکی"ش ئاشکرایکردووە، دوای دەستکەوتنی زانیاری ھەواڵگری و  چاودێریکردنی شوێنی مانەوە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە ھاوکاری دەزگای ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە ئۆپراسیۆنێکی نھێنیدا لە ئیستەنبوڵ خەلیفەی نوێی داعشیان دەستگیرکردووە.

چاوەڕوانیش دەکرێت لە ڕۆژانی داھاتوودا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وردەکانی ئۆپراسیۆنەکە ڕابگەیەنێت.