شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە و کەشناسی ھەرێمیش ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە. بە پێی ڕاگەیەندراوەکە ئەمڕۆ و سبەی ھیچ شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە ھەرێم ناکات.