سەرۆکی ئۆکراین: ئامادەم راستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن دابنیشم

2022-05-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، ئامادەیە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا قسە بکات و لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە قسە ناکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر سەرۆکی روسیا "لە واقیع تێبگات" ئەگەری دۆزینەوەی ڕێگەیەکی دیپلۆماسی بۆ ململانێکان ھەیە.

زێلێنسکی لە لێدوانێکیدا بۆ ئامادەبووان لە کۆڕبەندی ئابووری جیھانی لە داڤۆس رایگەیاند، ئۆکرانیا شەڕ دەکات تا ئەو کاتەی ھەموو خاکەکەی وەربگرێتەوە.

سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە مۆسکۆ سەربازەکانی بکشێنێتەوە بۆ ئەو ھێڵانەی کە لە شوێنی خۆیان بوون پێش ئەوەی روسیا لە ٢٤ی شوبات دەست بە لەشکرکێشی بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕەنگە ئەوە ھەنگاوی یەکەم بێت بەرەو گفتوگۆکان"، دەشڵێت، روسیا لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئۆکرایندا ماوەیەکی زۆرە یاری دەکات.