ئۆکراین ئامادەیە دیلەکانی لەگەڵ ڕووسیا ئاڵوگۆر بکات

2022-05-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، ئامادەن دیلەکان لەگەڵ ڕووسیا ئاڵوگۆر بکەن، داواش لە ھاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی دەکات بۆ ئەو مەبەستە فشار لەسەر ڕووسیا دروست بکەن.

زیلینسکی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، گۆرینەوەی دیلەکان بابەتێکی مرۆیی و بڕیارێکی سیاسییە و بە پشتگیری نێودەوڵەتی سەرکەوتوو دەبێت ، گرنگیشە فشار لەسەر روسیا دروست بکرێت بۆ ئەوەی دیلەکان لەگەڵ ئۆکراین ئاڵوگۆر بکات.

ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ڕووسیاوە، تا ئێستا مۆسکۆ لە ڕێی زیاتر لە ٢ ھەزار موشەکەوە نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ ھێرشی موشەکیی دژی ئۆکراین ئەنجامداوە و ھەفتەکانی داھاتووش جەنگەکە سەختتر دەبێت.