عامری: دەبێت ھەموان قوربانیی بدەن بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی

2022-05-23   |  
ھادی عامری
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، وڵات گەیشتوەتە قۆناغێک، دەبێت ھەموان قوربانی بدەن تا کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی بھێنرێت.

وتیشی، گەشبینە بەرامبەر بەوەی رێککەوتنێک بکرێت بۆ چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسی و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە زووترین کاتدا.

ھێزە سیاسییەکانی عێراق جگە لە سێ ھێزەکەی نێو رێککەوتنی سێقۆڵی، لە ھەوڵ و دانووستانی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک و پێکھێنانی حکومەتی ھاوپەیمانی نیشتیمانی کە ھەموو ھێزە سیاسییەکان بەشداریی تێدا بکەن، کە ئەوەش لە دەرەوەی خواستی موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدرە کە دەیەوێت حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێکبھێنرێت.