بەهۆی خۆڵبارین فرۆکەخانەی بەغداد سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت

2022-05-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕووی لە بەغداد و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی عێراق کردووە، بەھۆی چڕی خۆڵبارین فڕۆکەخانەی بەغداد سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا فڕۆکەخانەی بەغداد دەڵێت، "بەھۆی ئەوە شەپۆلە خۆڵبارینە چڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە گەشتەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی و تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت." 

لە عێراق ناوبەناو شەپۆلی خۆڵبارینی چڕ دەستپێدەکات و تاوەکو ئێستا دەیان کەس بەھۆی تەنگەنەفەسی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕوو لە ناوچەکانی عێراق دەکات، جار جارە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و ژینگە پارێزان دەڵێن وشکەساڵی ھۆکاری دروستبوونی خۆڵبارینە.