وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، ئەم ھاوینە رەوشی کارەبا لە ساڵانی رابردوو باشتر دەبێت. "عادل کەریم" وەزیری کارەبای عێراق لە میانەی سەردانێکی بۆ چەند وێستگەیەکی گەورەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە موسیب و کەربەلا و نەجەف رایگەیاند.
بە تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەکی گەورەی کارەبا، لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوو رەوشی کارەبا لە عێراق باشتر دەبێت و سەعاتەکانی پێدانی کارەبا زۆر لە ئێستا زیاتر دەبێت وتیشی، تا کۆتایی ئەم مانگە عێراق سەرجەم قەرزەکانی کارەبا بە ئێران دەداتەوە.