ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێدەپەڕێت.
عادل موراد ساڵی ١٩٤٩ لە بەغداد لەدایکبووە و لە ١٨ی ٥ی ٢٠١٨ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
عادل موراد ساڵی ١٩٧٥ ڕوو لە دیمەشق دەکات و لەگەڵ سەرۆک مام جەلال و ھەڤاڵەکانیدا یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دادەمەزرێنن و شۆڕشی نوێ ھەڵدەگیرسێننەوە.