زیاتر لە ٢٦٠ سەربازی گەمارۆدراوی ئۆکراین لە کۆمەڵگەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵ ڕزگارکران

2022-05-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
زیاتر لە ٢٦٠ سەربازی تری ئۆکراین لە کۆمەڵگەی پیشەسازی "ئازۆڤستاڵ"ی گەمارۆدراو ڕزگارکران.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٦٠ سەرباز کە ٥٣ یان بریندارن، لە کۆمەڵگەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵ ڕزگارکراون و لە ئێستاشدا بریندارەکان چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت و ڕەوشی تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.

لەلایەکی تریشەوە فادیم بۆیچینکۆ سەرۆکی شارەوانی ماریۆپۆل کوژرانی ١٥ ژنی لە سوپای ئۆکراین و کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە ناو کۆمەڵگەی ئازۆڤستاڵ ڕاگەیاندووە.

کۆمەڵگەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵ، کۆتا ناوچەیە کە لە شاری ماریۆپۆل لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆکرایندا مابێت و لەلایەن ھێزەکانی ڕووسیاوە گەمارۆدراوە، تا ئێستاش سەدان کەس لەو کۆمەڵگەیەدا ڕزگارکراون و گواستراونەتەوە.