لە ھۆڵی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ چوارەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەچوو و پانێڵێک و ١٠ فیلم پێشکەشکران کە گوزارشتیان لە کەیسەکانی جینۆساید دەکرد.
ئەکادیمیان و مامۆستایانی زانکۆش جەختیان کردەوە دیدارەکە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە کوردستان بە چەندین قەیرانی سیاسی و داراییدا تێپەڕدەبێت و حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەیتوانیوە ئەو قەیرانانە چارەسەر بکات.